تویتەر‌و فەیسبوك دژی داعش ئیئتلاف دەكەن!


گوگڵ‌و فەیسبوك‌و تویتەر بۆ لەناوبردنی ماڵپەڕ‌و پەیجەكانی سەر بەڕێكخراوی ئەلقاعیدە‌و دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش، پەیمانێكی هاوبەشیان سازدا.

بەپێی راپۆرتی میدیاكان، هەریەك لە كۆمپانیای گوگڵ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبوك‌و تویتەر بەهۆی نیگەرانی حكومەتەكان لە ناوەرۆكی ئەو پەیج‌و ماڵپەڕانەی لە قاعیدە‌و داعشەوە نزیكن، ئیئتیلافێكیان دروست كردوە‌و سەرجەم ئەو پەیج‌و ماڵپەڕانە سنوردار دەكەنەوە.

بەرپرسانی باڵای بەریتانیا لە "داونینگ ستریت لەندەن" خوازیاری ئەوە بوون هەریەك لەو سێ كۆمپانیا زەبەلاحەی جیهانی ئینتەرنێت كۆببنەوە‌و سەبارەت بە چالاكیی ئۆنلاینی داعش‌و قاعیدە‌و سنورداركردنی ئەو چالاكییانە بڕیارێكی هاوبەش بدەن.



PM:09:25:24/10/2014