داعش 40 كەسی لە ئوسترالیا بە بارمتە گرت

ژمارەیەك چەكدار بە ئاڵای رەش هاوشێوەی ئاڵای داعش لە ریستۆرانتێك لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا 40 كەسیان بە بارمتەگرتووە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر ریستۆرانتێك‌و زیاتر لە 40 كەسیان بە بارمتەگرتووە.
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن چەكدارەكان ئاڵای رەشیان پێیە كە بە عەرەبی لەسەر نوسراوە‌و هاوشێوەی ئاڵاكەی گروپی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشە.

تۆنی ئەبۆت، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ئەمرۆ رایگەیاند ئەو هەوڵەی تیرۆریستان مەبەستی سیاسی لەپشتە.

دوا هەواڵەكان باس لەوە دەكەن نزیكەی 5 كەس لە بارمەتەكان لەریستۆرانتەكە هاتوونەتە دەرەوە بەڵام تا ئێستا رووداوەكە بەردەوامە‌و پۆلیس سیدنی ناوچەكەی گەمارۆ داوە.



AM:09:59:15/12/2014