روداوەكە كۆتایی هات "تیرۆریستەكەی ئوسترالیا ئێرانیە‌و 40 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی بووە"

‌محەمەد حەسەن منتقی
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند كە ئەو كەسەی لە شاری سیدنی ئوسترالیا چەندین كەسی بە بارمەتگرتبوو، ئێرانیە كە بە 40 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبارە.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی ئوسترالیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاند كە ئەو كەس  كەناوی "هارون مونس"ی لەخۆی ناوە‌و بەرگی ئاخوندی ئێرانی لەبەركردوە ئەمرۆ یەكشەممە بەسەركردایەتی گروپێك لەریستورانێك لەشاری سیدنی 40 تا 50 كەسی بە بارمتەگرتووە.
هەروەهای ئاژانسەكان بڵاویانكردەوە كە ئەو كەسە داواكاری ئەوە بووە كە ئاڵای داعشی پێبدرێت‌و وتوویەتی 4 بۆمبی لە چوارشوێنی شاری سیدنی داناوە.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، "هارون یونس" لەبنەڕەتدا ناوی "محەمەد حەسەن منتقی"یە‌و پەناخوازی ئێرانیە. ناوبراو تۆمەتبارە بەوەی  دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر 40 كەس‌و كۆنە ژنەكەی خۆیشی كوشتوە.

ئەم ئاخوندە ساڵی 2009ش نامەیەكی هەڕەشەی بۆ بنەماڵەی ئەو سەربازە ئوسترالیانە نوسی كە بە ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان شەڕیان دەكرد.

هاوكات پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند كە كێشە بارمتەگرتنەكە كۆتایی پێهاتوە‌و پاش هێرشی هێزەكانی پۆلیس بۆ سەر ریستۆرانتەكە توانیویانە بارمەتەكان ئازاد بكەن‌و لەم هێرشەدا 2 كەس بریندار بوون.

پۆلیسی ئوسترالیا زانیاریی زیاتر بڵاونەكردەوە.



PM:07:22:15/12/2014