ئەم كورسییە لە نەخۆشی دەتپارێزێت

دیزاینەرێكی فەرەنسی جۆرە كورسییەكی نوێ دروستكردووە كە تەنها دوو قاچی هەیە، بەمەش ئەو كەسەی لەسەر دادەنیشێت ناچار دەكات بە بەردەوامی بجوڵێت، بەرای ئەو دیزاینەرەش كورسییەكەی سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە.
ئەو دیزاینەرە ناوی بینۆیت مالتایە و كورسییەكەی بەجۆرێكە كە پێویستە ئەو كەسەی لەسەری دادەنیشیت هەمیشە وریا بێت و ئەندامەكانی لەشی بجوڵێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە كەمدەكاتەوە و ڕێگری دەكات لە زیادبونی كێشی لەش.
ئەو دیزاینەرە بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاگەیاندووە ئەو كورسییە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروستكردووە كە ڕۆژانە %70 كاتەكانیان لەسەر كورسی بەسەر دەبەن و جوڵەیان كەمە، چونكە ئەم كورسییە بەردەوان بیریان دەخاتەوە كە پێویستیان بە پشودانە.
ئەو دیزاینەرە كروسییەكەی بەیارمەتی چەند پزیشك و پسپۆڕێكی چارەسەری سرشتی دروستكردووە، لەئێستاشدا چەند توێژینەوەیەك لەو بارەیەوە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی پسپۆڕان تەندروستی شێوەی كۆتای كورسییەكە دیاری بكەن.



PM:12:46:26/12/2014