ئاسیاسێڵ نەوەی (3.9G) لەعێراق دەخاتەكار

ئەمڕۆ، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری کواڵیتی مۆبایل، دابەزاندنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی سێیەم (3G) ی راگەیاند لە سەرتاسەری عێراق، بەمەش پێشکەوتوترین تۆڕی نەوەی سێیەمی لە وڵاتدا خستە بەردەم بەشداربووانی.

ئاسیاسێڵ، کە زیاتر لە 12 ملیۆن بەشداربووی هەیە لە سەرجەم 18 پارێزگایەکەی عێراق، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە پێشوازیەکی گەرمی لێبکرێت لەلایەن بەشداربوانی نوێوە بە هۆی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی سێیەم (3G)، کە هەنگاوێکی ستراتیژی گەورەیە وئەمڕۆ2015/1/1 رێکەوتی بەگەڕخستنی تەواوەتی ئەو خزمەتگوزارییە دەکات وتەواو
هاوکاتە لەگەڵ ساڵی نوێدا.

فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، لەو بارەیەوە وتی: "ماوەیەکی زۆرە عێراق وەکو پێویست خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پێنەگەیشتوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتوە خزمەتگوزاری بێتەل (وایەرلێس) بگەیەنرێتە ئەم مەڵبەندە ئابوریە گرنگەی جیهان."

ئاسیاسێڵ زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری لەسەر ئەپدەیتکردنی سیستمەکەیی ومۆڵەتەکانی تایبەت بە نەوەی سێیەم خەرجکردوە  بۆ بەدەستهێنانی شەبەنگی زیاتر، ئەمەش هەنگاوێکە نیشانیدەدات کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سەرمایەی ئێجگار گەورەی بەگەڕخستوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر شانبەشانی بازاڕی پڕکێبڕکێی پەیوەندییەکانی عێراق بڕوات.

تۆڕی ئاسیاسێڵ لە توانایدایە زوو بگاتە ئاستی خێراییەکانی 4G/LTE بەوپێیەی ژێرخانی پەیوەندییەکان لە عێراق لە باشبوندایە. ئەمڕۆ، ئینتەرنێتی نەوەی سێیەمی ئاسیاسێڵ، چەند تایبەتمەندییەکی نوێ پێشکەش بە بەشداربوان دەکات، لەوانە:

خێرایی زیاتر: تەکنۆلۆژیای نەوەی سێیەم (3G) توانای دابینکردنی خێرایی زیاتری هەیە کە دەگاتە 21  میگابایت/چرکە. بەوپێیەش، بەشداربوان دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسانتر بە ئینتەرنێتدا بگەڕێن وتازەترین ئەپلیکەیشن ویاری دابەزێنن، سەیری کەناڵەکانی تەلەفزیۆن بکەن وئەکاونتی ئیمەیڵەکانیان چێک بکەن لەسەر مۆبایلە زیرەکانیان بە خێراییەکی زۆر زیاتر، زیاتر لە هەر خێراییەك کە لەوەو پێش ئەزمونیانکردوە.

تەکنۆلۆژیای پێشکەوتو: تۆڕی ئاسیاسێڵ یەکێکە لە پێشکەوتوترین تۆڕەکانی نەوەی سێیەم (3G) لە عێراقدا، تازەترین تەکنۆلۆژیان سەردەمی تێدا بەکارهاتوە بە کۆمەڵێکی زۆر لە تایبەتمەندی نوێوە بۆ ئامێری مۆبایل، وەکو پەیوەندی ڤیدیۆیی و پەیوەندی دەنگی کواڵیتی و روون.

هەر لەو بارەیەوە، عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ وتی: "ئێمە زۆر دڵخۆشین بە دابەزاندنی نەوەی سێیەم لە عێراق."

،ئەوەشی وەت کە "لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی نەوەی سێیەم، بەشداربوان لە عێراق ئەتوانن لە هەر کات زیاتر چێژوەربگرن لە ئەزمونێکی خێراتر وباشتری بەکارهێنانی مۆبایل. هەموو بەشداربوانمان ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی بەکارخستنی نەوەی سێیەم بەو ئۆفەرە نایابانەوە کە بەشێوەیەکی تایبەت بۆ هەمویان ئامادەکراوە."

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ئەوەشی رونکردەوە کە: "ئاسیاسێڵ پاکێجێكی هەمەڕەنگی ئینتەرنێت دەخاتە بەردەستی بەشداربوان کە بۆ هەموو توێژەکان گونجاوە هەرچەند شێوازی بەکارهێنانیان بۆ ئینتەرنێت جیاواز بێت. لەسەرو ئەمانەشەوە، ئاسیاسێڵ کۆمەڵێک ئامێری مۆبایلی برۆدباند دابیندەکات بۆ تەواوکردنی هەمو پێداویستییەکانی تایبەت بە دابەزاندنی نەوەی سێیەم وزامنکردنی ئەوەی کە هەمو پێویستییەکانی بەشداربوان بۆ ئینتەرنێتێکی خێرا راییدەکات. بۆ گرەنتیکردنی ئەوەی ئەزمونی نەوەی سێیەم لەسەر تۆڕی ئاسیاسێڵ ئەزمونێکی بێوێنە دەبێت، ئاسیاسێڵ ئامرازێکی خزمەتگوزاری خۆیی "الخدمە الژاتیە"ی (my.asiacell.com) دابیندەکات بۆ ئەوەی بەشداربوان خۆیان بتوانن بەشداریکردنیان لە پاکێجەکانی ئینتەرنێت بەڕێوەبەرن وپرسیاربکەن سەبارەت بە باڵانسی ماوە، بڕی پاکێجەکانی ئینتەرنێت وتازەترین ئۆفەرەکانی ئاسیا، سەرباری توانای پڕکردنەوەی حسابەکانیان."

ئاسیاسێڵ بەدرێژایی مانگی کانونی دووەم چەند بۆنەیەك لە ناوچە سەرەکیەکانی وڵات سازدەکات بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی دابەزاندنی تەکنۆلۆژیای نەوەی سێیەم بۆ یەکەم جار لە عێراق.



PM:02:44:31/12/2014