سوپای پاسداران هەوڵی رفاندنی فرۆكەیەکی ئێران لەلایەن داعشەوە پۆچەڵ دەكاتەوە

یاریدەدەری سەركردایەتی دەزگای ئەمنی لە سوپای پاسداران، عەقید باقری رایگەیاند هەوڵێكی داعش‌و سەلفەییەكانیان پوچەڵ كردوتەوە كە ویستویانە فرۆكەیەكی ئێرانی بڕفێنن.

عەقید باقری لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فارس دەڵێت: لەو دەمەوەی سوپای پاسداران ئەركی پاراستنی ئاسایشی فرۆكەوانی وەرگرتووە، 130 جار هەوڵی رفاندنی فرۆكەیان داوە، بەڵام شكستمان پێ هێناوە.

لە درێژەی قسەكانیدا باقری ئاماژەی بەوەكرەدوە كە لە13 هەوڵی رفاندندا شەڕە تەقە دروست بووە‌و رفێنەرەكان‌و پاسدارەكان بریندار بوون، بەڵام لەئەنجامدا نەیانتوانیوە فرۆكەكە بڕفێنن.

باقری ئاشكرایكرد دوا هەوڵدانی ئەم گروپانە ویستویانە فرۆكەیەكی نێوان تاران‌و دیمەشق بڕفێنن، بەڵام  پاسداران توانیوانە كۆنترۆڵی بكەن‌و رفێنەرەكان دەستگیر بكەن. بەوتەی ناوبراو رفێنەرەكان بەڕەگەز ئێرانی بوون.



PM:03:54:03/01/2015