ڤیدیۆ...شەزا سەركێشییەكی مەترسیدار ئەنجام دەدات

گۆرانبێژی بەناوبانگی عێراقی شەزا حەسون سەكێشییەكی مەترسیدار لە بیاباندا ئەنجام دەدات.
شەزا حەسون لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانیدا بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری سەفاری دەچنە بیابانەكانی دوبەی و لەو یارییەدا سەركێشییەكی مەترسیدار ئەنجام دەدەن و لەكاتی یارییەكەدا ئوتومبێلەكەی شەزا و هاوڕێكەی بەرز دەبێتەوە و ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.
شەزا گرتەی یارییەكەی لە پەیجە تایبەتیەكاندا بڵاوكردۆتەوە كە هاوڕێكەی شۆفێری كردووە و نوسیوێتی "باوەڕ دەكەن یاخود نا، من لەناو ئەو ئوتومبیلەدا بوون، هەستێكی زۆر ترسناكە".
شەزا حەسون دوای ئەوەی بووە براوەی وەرزی چوارەمی پرۆگرامی ستار ئەكادیمی توانی ناوبانگێكی زۆر لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بۆ خۆی تۆمار بكات.





PM:01:16:18/01/2015