داعش بۆ ئازادكردنی دوو بارمەتە داوای 200 ملیۆن دۆلار دەكات

چەكدارانی داعش لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویان كردوەتەوە، بۆ ئازادكردنی دوو بارمەتەی ژاپۆنی داوای 200 ملیۆن دۆلار دەكەن.

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەڕەشەیان كردوە ئەگەر تا 72 كاتژمێری دیكە بڕی 200 ملیۆن دۆلاریان پێنەدرێت، ئەو دوو بارمەتە ژاپۆنیە سەر دەبڕین.

سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن كە ئێستا بەسەردانێك لە ئیسرائیلە رایگەیاند پاراستنی گیانی بارمەتەكان لەسەروی كارەكانیەتی.

یەكێك لە بارمەتكان رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆیە كە ساڵی رابردوو سەردانی سوریای كردبوو، كەسی دووەمیش كارمەندی كۆمپانیایەكی تایبەتی ژاپۆنی لەبواری ئەمنییە.



PM:01:56:20/01/2015