عێراقیەکان بەربەستی ئێرانیەکانیان بڕی و خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی


لە قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کە یاریەکانی لە وڵاتی ئوسترالیا ئەنجام دەدرێت ، هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و عێراقی  ڕکابەری ڕوبەڕوی یەک بونەوەو لە ئەنجامدا عێراقیەکان بە لێدانەکانی سزا ئێرانیان توشی شکست کردوو سەرکەوتن بۆ یاری پێش کۆتایی . 

لە تایمی یەکەمدا"  ئێرانیەکان باشتر یاریان دەکردوو  تا لە خولەکی ٢٣ دا سەردار ئەزمون" ئێرانەیەکانی  بە گۆڵێک پێشخست و ئەو تایمە بە سوودی ئێران کۆتای هات .

لە تایمی دووەمدا ئێرانیەکان بە ١٠ یاریزانەوە یارییان دەکردوو ئەمەش بەسوودی عێراقیەکانبوو بە تەواوی کۆنتڕۆلی یاریەکەیان کردوو دوای تێپەڕبوونی ١٠ خولەک لە گێمی دووەم  ئەحمەد یاسین ' ئەنجامەکەی بۆ شێرەکانی ڕافیدەین یەکسان کردەوەو سەرەنجام کاتی یاسایی یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە بە کۆتا هات.

داوەری یاریەکە بۆ دیاری کردنی هەڵبژاردەی قۆناغی چوار پەنای بردە بەر دوو گێمی پانزە خولەکی زیادکراو ، تا لە خولەکی ٩٣ ی کاتی زیادکراوی یەکەمدا یونس مەحمود عێراقیەکانی بە گۆڵی دووەم  پێشخست،  بەڵام ئێرانیەکان بێدەنگ نەبوون و ئەنجامەکەیان لە خولەکی ١٠٢ " لە لایەن مۆرتەزاوە ' یەکسانکردەوەو تایمی یەکەمی زیادکرا بەدوو گۆڵ بۆ هەردوو هەڵبژاردە بە کۆتا هات.
لە تایمی دووەمی زیادکراودا عێراق جارێکی تر بە لێدانی سزا لە لایەن ئیسماعیلەوە گۆڵی سێیەمیان تۆمار کرد، بەڵام جارێکی تر ئێرانیەکان نەیانهێشت کوڕانی ڕافیدەین ئاهەنگ بگێڕن و لە کۆتایی دا یاریەکە گەشتە لێدانەکانی سزاو هەڵبژاردەی عێراق بە حەوت  گۆڵ بەرامبەر بە شەش گۆڵ ئێرانی توشی شکست کردوو سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکەو لە وقۆناغەشدا ڕوبەڕوی کۆریایی باشوور دەبێتەوە.

ئا/ شاهۆ فایق 

   



PM:12:49:23/01/2015