فۆتۆ.." مەلا کرێکار ئازاد کرا"

برای مەلا کرێکار، خالید رەنجدەر دەڵێت" ئیدارەی زیندانی کۆنگسڤینگەر لەنەرویج، کاتی ئازادکردنی مامۆستا کرێکاری دیاریکردووە، بەس ئێمە لەبەر لایەنی ئەمنی بڵاوی ناکەینەوە"،بەپێی زانیارییەکان هەر ئەمرۆ ئازادکرا.

لە روونکردنەوەیەکدا لە ماڵپەڕی دووربینی نزیک مەلا کرێکار بڵاوکراوەتەوە، خالید رەنجدەر دەڵێت" ئێمەی کەسوکاری مامۆستا کرێکار دوێنی شەممە 24.1.2015 لە گەڵ ئیدارەی زیندانی "کۆنگسڤینگەر" دانیشتین و کاتی ئازادکردنی دیاری کرا، بەڵام لەبەر باری ئەمنی مامۆستا کرێکار ناتوانین ڕایبگەیەنین".

ناوبراو دەڵێت"بێگومان لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبین و جوانترین پێشوازی لێدەکەین و پشتیوان بە خوای گەورە بە پێی ئەو پلانەی دامانناوە لە گەڵ خۆمان دەیهێنینەوە بۆ ناو ماڵ و مندالەکانی".

رەنجندەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کە هەموو کەلوپەلەکانی کرێکاریان وەرگرتەوە و، لە نێوانیاندا هەموو دەستنوسەکانی هەیە کە لە ماوەی زیندانیکردنەکەیدا نوسیونی و "هەندێکیان دەستی بەسەردا گیرابوو".
ئەم نوسینەی خالید رەنجدەر کە دوێنێ بوو، هەر ئەمرۆ لە چەند پەیجێکی نزیک کرێکار ئەم وێنانە بلآوکرانەوە کە ئاماژەی بۆ ئازادکردنی.


کەسوکاری کرێکار باس لەگەڕانەوەی دەکەن بۆ کوردستان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانی هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە نە بەئەرێنی نە بە نەرێنێ دەرنەبڕیوە.




AM:11:09:25/01/2015