كۆمەڵی ئیسلامی: خۆشحاڵین بە ئازادكردنی مەلا كرێكار

‌مەلا كرێكار
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادكردنی مەلا كرێكار لەزیندانی نەرویج، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت‌و رایدەگەیەنێت ئامادەیە مەلا كرێكار لە ریزی حیزبەكەی ئەواندا خەبات بكات.

لەمبارەیەوە محەممەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی بە "روواو"ی راگەیاند ئەوان وەك كۆمەڵی ئیسلامی خۆشحاڵن بە ئازادكردنی مەلا كرێكار. هەرچەندە هێشتا دیار نییە کە مەلا کرێکار بەنیازە دووبارە بگەڕێتەوە نێو سیاسەت، بەڵام وتەبێژەکەی کۆمەڵ دەڵێ: "ئەگەر لەكاتی گەڕانەوەی بڕیاریدا لەناو ریزەكانی ئێمەدا خەبات بكات، ئەوا بەخۆشحاڵییەوە قبوڵی دەكەین".

ناوبراو زانیاریی ئەوەشی هەبوو، كە براكەی مەلا كرێكار (خالید رەنجدەر) قسەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووە بۆ ئاسنكاریکردن بۆ گەڕانەوەی مەلا كرێكار بۆ كوردستان.

نەجمەدین فەرەج كە ناسراوە بە (مەلا كرێكار) و ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام بوو لە رۆژی 27/3/2012 دادگای‌ بەرایی‌ ئۆسلۆ حوكمی‌ 6 ساڵی‌ زیندانی‌ بەسەردا سەپاند، دواتر دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ نەرویجی‌ ئەو حوكمەی‌ بۆ دوو ساڵ ‌و 10 مانگ كەمكردەوەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە زیندان ئازادكرا.



PM:02:21:25/01/2015