دادگا بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی مەلا كرێكار دەدات

‌مەلاكرێكار
ئەمرۆ سێشەممە مەلا كرێكار لەبەردەم دادگای نەرویج ئامادە بوو كە بڕیارە ئەو دادگایە پرسی دوورخستنەوەی مەلا كرێكار بۆ باكوری ئەو وڵاتە یەكلایی بكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی دووربین سەر نزیك لە مەلا كرێكار،  بڕیارە ئەمڕۆ دادگای ئۆسلۆ ئەو بڕیارە یەكلای بکاتەوە بە نەفیکردنی یان نەکردنی مەلا کرێکار بۆ باکوری نەرویج.

نەجمەدین فەرەج كە ناسراوە بە (مەلا كرێكار) و ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام بوو لە رۆژی 27/3/2012 دادگای‌ بەرایی‌ ئۆسلۆ حوكمی‌ 6 ساڵی‌ زیندانی‌ بەسەردا سەپاند، دواتر دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ نەرویجی‌ ئەو حوكمەی‌ بۆ دوو ساڵ ‌و 10 مانگ كەمكردەوەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە زیندان ئازادكرا.



PM:03:40:27/01/2015