لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە شاری سیدنی لە وڵاتی ئوسترالیا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠ هەزار هاندەر هەردوو هەڵبژرادەی ئوسترالیا و کۆریای باشووری ڕوبەروی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا ئوسترالیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کۆریەکان هێناو بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
دوو گۆڵەکەی ئوسترالیا " لۆنگۆ لە خولەکی ٤٥ ی تایمی یەکەم و ترویسی لە خولەکی ١٠٦ دا تۆماری کرد.
تاکە گۆڵەکەی کۆریا هیونگ مین سۆن لە خولەکی ٩١ دا تۆماری کرد.
ئا/ شاهۆ فایق