داعش هەڕەشە لە تویتەر دەكات

گروپی تیرۆریستی داعش هەڕەشە سەربڕین لە كارمەندان‌و یەكێك لە دامەزرێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەكات.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی "رەشا تودەی" ئەم هەڕەشەی داعش پاش ئەوە بڵاوكرایەوە كە چەندین تویتەر چەندین پەیجی‌و ئەكاونتی سەر بە گروپی داعشی سڕییەوە.

لەپەیامێكدا كە لەیەكێك لەماڵپەڕەكانی سەر بە داعش بڵاوكراوەتەوە هاتووە: داعش هەر لەسەرەتاوە راگەیاندبوو ئەو شەڕە پەیوەندی بە تویتەرەوە نیە، بەڵام تویتەر لە داخستنی ئەكاونتی ئەندامانی داعش بەردەوامە.

تویتەر بە پشتڕاست كردنەوەی ئەو هەڕەشەیە رایگەیاند: تیمی ئەمنی ئەو كۆمپانیایە سەرقاڵی لێدانەوەی ئەو هەڕەشەیەن كە رەنگە داعش بۆ كوشتنی "جاك دۆرسی" یەكێك لە دامەزرێنەرانی تویتەر‌و ژمارەیەك لەكارمەندانی ئەو كۆمپانیایە كردویەتی.



PM:03:28:02/03/2015