وه‌فدێکی پارتی که پێکهاتوون له فازل میرانی و ئازاد به‌رواری و عێزه‌دین به‌رواری سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پارتی دیموکراتی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند : هاتنی ئه‌و وه‌فده بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه که له‌کاتی هێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح له نێوان گۆڕان و پارتیدا دروستبووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که وه‌فده‌که‌ی پارتی نامه‌یه‌کی زاره‌کی سه‌رۆک پارتیان پێیه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌و رووداوه‌ی له په‌رله‌مان روویداوه.
ئامانجێکی تری سه‌ردانی وه‌فدکه به‌و مه‌به‌سته‌یه که جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کریزی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان بکه‌نه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا که هه‌رێم و ناوچه‌که‌ی پیا تێپه‌ڕده‌بێت.