بۆ یەكەمین جار كۆرسی ئۆنلاین بە زمانی كوردی رادەگەیەنرێت

رێكخراوی فورەس یەكەمین كۆرسی ئۆنلاین بە زمانی كوردی رادەیەنێت كە لە ئێستادا چوار كۆرس بۆ كەسانی كوردیزمان ئامادەن بۆ بەشداربووان.

زیانیاری زیاتر لە بەیاننامەكەدایە:

یەكەمین كۆرسی ئۆنلاین بە زمانی كوردی

فورەس كە پڕۆژەیەكی سەر بە ڕێكخراوی USAIDە یەكەمین كۆرسی ئۆنلاین بە زمانی كوردی ڕادەگەیەنێت كە لەڕێیەوە كەسانی كوردیزمان دەتوانن بەخۆڕایی كۆرس لەبارەی چەند بابەتێكی دیاریكراو بخوێنن. كۆرسەكان ئێستە ئامادەن!

پرۆژەی كۆرسەكان بە كوردی دەرەنجامی هەوڵێكی هاوبەشە لەنێوان فورەس و ڕێكخراوی سیلاتێك، كە دەستپێشخەرییەكی كۆمەڵایەتیە بۆ دروستكردنی هەلی كار، لەگەڵ ئالیسن، كە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتیی پێشەنگە لە بواری كۆرسی ئۆنلاینی كراوە كە بە MOOC دەناسرێن. وەرگێڕانی كۆرسەكان لە ئینگلیزییەوە بۆ كوردی لەلایەن پڕۆژەی فورەسەوە پارەی بۆ تەرخان كراوە و سەرپەرشتی كراوە.

فێرخواز لە هەر شوێنێك بێت دتوانێت یەكێك یان زیاتر لەم كۆرسانە بخوێنێت و بەپێی كات و بۆگونجانی خۆی.

ئێستە چوار كۆرس بە زمانی كوردی ئامادەن و لە ماڵپەڕی ئاڵیسن زندین كە ئەوانیش بوارەكانی "سەرچاوە مرۆییەكان"، "خزمەتگوزاری كڕیار"، "گەشتوگوزار"، لەگەڵ "سەلامەتی خواردن" دەگرێتەوە. فێرخواز دوای تەواوكردنی یەكێك یان زیاتر لەم كۆرسانە بەشێوەیەكی سەركەوتوو، "بڕوانامەی تەواوكردن" بەشێوەیەكی ئەلیكتڕۆنی بەدەست دێنێت.

ئەم چوار كۆرسە لەسەر بنەمای داخوازیی بازاڕی كار لە عێراق هەڵبژێردراون بۆ وەرگێڕان بۆ زمانی كوردی بۆ ئەوەی یارمەتی كەسانی كوردیزمان بدات پەرە بە شارەزایی و زانیارییەكانیان بدەن. دوای تەواوكردنی كۆرسەكان دەتوانرێت وەكو دەستكەوت لە سیڤیدا ئاماژەیان پێ بكرێت.

پڕۆژەی یو ئێس ئەید/فورەس پڕۆژەیەكی گەشەسەندنی ئابوورییە و ئەولەویەت دەدات بە باشتركدنی دەرفەتی كار و دروستكردنی هەلی كار بۆ خەڵكی عێراق بەتیشكخستنە سەر كەسانی دەستنەڕۆیشتوو وەكو ژنان و گەنجان و خەڵكی ئاوارە. فورەس مەشق و ڕاهێنانی لە بواری گەشەپێدان بۆ دۆزینەوە كار پێشكەش بە هەزاران كەس كردووە لە عێراق و كوردستان و گەورەترین پۆرتاڵی كاری هەیە لە هەموو عێراق كە كارخوازان دەتوانن بەخۆڕایی بەكاری بێنن بۆ دۆزینەوەی كار.

ئەگەر ئارەزووی ئەوەت هەیە یەكێك لەم كۆرسانە بخوێنیت بەخۆڕایی، بچۆ سەر ماڵپەڕی فورەس www.foras-jobs.com كە گەورەترین داتابەیسی دۆزینەوەی كارە لە هەموو عێراق و هەروەها سەرچاوەی گەشەپێدان بە تواناكانی كارخوازان پێشكەش دەكات، بەخێرایی خۆت تۆمار بكە، ئینجا بچۆ سەر بەشی Career Resources لە شریتی مینۆكان، لەوێ Learn Online  هەڵبژێرە، و پاشان Diploma Courses. لەوێوە دەچیتە سەر كۆرسەكان لە ماڵپەڕیی ئالیسن كە تێیدا كۆرسەكان بە كوردی بڵاو كراونەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر و هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بە:

هوگر محەمەد

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان

07504067566



PM:02:15:05/04/2015