وێنە.. یەكەمین خۆپیشاندان بە ڕووتی لەمێژووی عێراقدا

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك‌و تویتەر وێنەیەك لە سەیروسەمەرەترین خۆپیشاندەر لە مێژووی كۆن‌و هاوچەرخی عێراق بڵاودەكەنەوە.

لەم وێنەیەدا پێرەپیاوێكی رووت، تەواوی گەندەڵییەكانی عێراق كە زیان بە پێكهاتەی كۆمەڵگا دەگەیەنن لەسەر جەستەی خۆی نوسیوە‌و لەكاتێكدا ئاڵای عێراق هەڵگرتووە لە شەقامەكانی دەڕوات.

بەپێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەم پیاوە لە پارێزگای دیوانیە بەدووری 100 كیلۆمەتری باشوری بەغدایە، ئەو تاقە كچێكی هەیە‌و سەرەڕای ئەوەیش كە خوێندنی تەواو كردوە نەیتوانیوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دابمەزرێت.





PM:04:00:09/04/2015