"بەغدادی بریندار نەبووە‌و لە ئەنبارە"

گوتاربێژی نوێژی هەینی لەشاری موسڵ هەواڵی برینداربوونی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعشی رەتدەكاتەوە‌و دەڵێت ئەو ئێستا لەئەنبارە.

بەپێی هەواڵێكی رووداو، ئەمرۆ هەینی ئەبو ئەسعەدی ئەنساری، لە وتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند " ئەو هەواڵانەی باسی برینداربوونی خەلیفەی موسڵمانان ئەبوبەكری بەغدادی دەكەن بەهێرشی فڕۆكەكان ، ر است نین وسەلامەتە ".

 هەروەها گوتی " ئەبوبەكری بەغدادی ئێستا لە پارێزگای ئەنبارە و، ئەو بەخۆی فەرماندەیی شەڕەكان دەكات دژی هێزە سەفەوییەكان و هیوادارین لە ماوەیەكی كەمدا بەتەواوی پاكیانبكەینەوە ".

هەروەها گوتاربێژی داعش گوتی " هەموو پارێزگای ئەنبار لە هێزە موشریكەكان پاكدەكەینەوە".

ئەوە لەكاتێكدایە كە رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی رۆژی سێشەممە بڵاویكردەوە كە ئەبوبەكری بەغدادی لە ئەنجامی بۆمبابارانی فڕۆكەكانی هاوپەیماناندا لە مانگی رابردوودا بەسەختی برینداربووە لە رۆژئاوای موسڵ و توانای بەڕێوەبردنی داعشی نەماوە .



PM:06:11:24/04/2015