سەرۆكایەتی كۆمار راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆمار رایدەگەیەنێ سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق كۆدەبنەوەو گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاری ئەنبارو روداوەكەی ناوچەی سەرسار دەكەن.

خالید شوانی وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/4/26 سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم كۆبونەوەی سێ دەسەڵاتەكە دەكات، بە مەبەستی تاوتوێكردن و لێكۆڵینەوە لەباری سیاسیی و ئەمنیی وڵات، بەتایبەت گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبارو شەهیدبونی ژمارەیەك لە هێزە چەكدارەكانی عیراق لەكاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەتەكانی داعشی تیرۆریست لە ناوچەی (سەرسار)ی باكوری شاری فەلوجە.



PM:05:41:26/04/2015