ئەردۆغان ٣٠ ملیۆن دۆلار داناوە بۆ خەڵاتکردنی کەسێک لەتویتەر

سەرچاوەیەك ئاشكرایدەكات كە ئەردۆغان بۆ دەستنیشانكردن‌و دەستگیركردنی "فوئاد عەونی" كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەسەر حكومەتی توركیا دەنوسێت، نزیكەی 30 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات دیاریكردوە.

بەپێی رۆژنامەی (یوم السابع)، ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایدەكات كە ئەو بڕە پارەیە بۆ دەستگیركردنی چەند كەسی دیكە لەكاربەرانی تویتەرە‌و خەڵاتەكە بە هەركەس تەنانەت بە هاككەرانی ئینتەرنتیش دەدرێت بەو مەرجەی ئەو كەسانە بدۆزنەوە.

هەروەها لە چوارچێوەی هاوكاری دەزگای هەواڵگری توركیا‌و حكومەتی بەریتانیا، 20 ملیۆن پاوەن بۆ دەستنیشانكردن‌و دۆزینەوە كاربەرانی نەناسراوی تویتەر لە توركیا دیاریكراوە.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی "زەمان"ی توركی باس لە پێكهێنانی كۆمیتەیەكی 20 كەسی لە كەسانی ئەمنی‌و هەواڵگری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی توركیا دەكات كە چاودێری پەیجەكانی كاربەرانی تویتەر بەتایبەتی فوئاد عەونی بكەن.



PM:05:19:03/05/2015