بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تەوای ستافی مەشقی لاوانی هەڵبژاردەی کوردستانی دیاری کرد

KFA- یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ستافی مەشقی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستانی بە تەواوی دەستنیشانكرد بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج.

دوای ئەوەی پێشتر ئەرسەلان جەلال بۆ مەشقی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان دەستنیشانكرا، یەكێتیی تۆپی پێ ستافەكەی تۆكمە و تەواوكرد، بە جۆرێك فەتحی قەرەنی راهێنەری لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەی بروسك بە یاریدەدەری راهێنەر دەستنیشانكرا و جوتیار موحسینی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی دهۆكیش بە راهێنەری گۆڵپارێزان دیاریكرا.
هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بەشداریی پاڵەوانیەتیی جامی نەرویج (نۆروای كەپ) دەكات، كە لە كۆتایی مانگی تەمموزی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.
هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان پارساڵ بەشداریی پاڵەوانیەتییەكەی كرد و ساڵی پێشتریش بە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانەوە كوردستان بەشداربوو.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:10:58:06/05/2015