بارزانی: دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
ئەمرۆ بارزانی له پانێڵی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك له ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، یه‌كیه‌تیی خاكی عێراقیش وابه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند عێراق وڵاتێكی دیموكراته و بڕوای به بنه‌ماكانی هه‌یه، هاوكات بروای به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا هه‌یه؛ ئه‌مه مافێكه و خه‌ڵكی عێراق بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان لە درێژەی وتەكانیدا وتی: هه‌ڵبه‌ت ئێستا كوردستان ڕۆڵی په‌نادانی لێقه‌وماوان ده‌گێڕێت، عێرق كه له سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی-كورد-شیعه-سوننه- و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دی پێك هاتووه، ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی دامه‌زرا به‌و واتایه بوو كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا شه‌ریك بن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه نه‌چووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام هه‌وڵی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به‌و مانایه نییه، ڕێی بڕیاردان له مافی چاره‌نووس له خه‌ڵكی كوردستان بگیرێ، چونكه ئه‌مه مافێكی سرووشتییه و كه‌س ناتوانێ ڕێی لێ بگرێ، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ به ئاشتیانه بێته دی.
ڕایشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان دیبێ ده‌زانن كه ئاشتی چه‌نده گرینگ و پێویسته.
له وه‌لامی ئه‌وه‌یشدا كه كورد له كوێیی وێنه گه‌وره‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ڕووداوه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كانی بۆ كورد هه‌یه و چ ڕۆڵێك ده‌گێڕن تا كه‌مترین كاریگه‌ری بۆ كورد هه‌بێ؟
بارزانی وتی، ئێمه خاوه‌نی دۆزێكین كه جیاوازه له‌وه‌ی له ناوچه‌كه روو ده‌دات، به‌ڵام كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندیشی هه‌یه، هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وت بۆ كورد بێنینه دی، ئه‌وه‌یشی پێوه‌ندی به پرسی ناووكی ئێران و شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه هه‌یه، به ئاراسته‌ی چاره‌بوونی كێشه‌كانن، به‌لام ده‌خوازین نه‌بین به به‌شێك له‌و كێشانه و كورد ئه‌جێندای خۆی هه‌یه، نه تێكه‌ڵ به ئه‌جێندای دی ده‌بێ نه جێبه‌جێشاین ده‌كا.
ده‌رباره‌ی دۆخی ناله‌باری عێراقیش ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه عێراقییه‌كانیش بیكه‌ن ده‌گه‌ن به‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی هه‌رێمی وكردستان پێی گه‌یشتووه، به‌و واتایه ئێمه شه‌ڕی تاییفیمان نه‌كرد و ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان نه‌بوو و بڕوامان به دیموكراسییه‌ت هه‌بوو، ئێمه به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت هه‌نگاومان ناو هه‌ڵبژاردنمان ساز دا.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌سیاتیێكی سیاسی و ئاكادیمی عێراقیدا كه له پانێڵه‌كه‌دا ئاماده بوو، كه ئایا بارزانی ده‌توانێ ڕۆڵی (شافه‌هد) بگێڕێ كه چۆن لوبنانییه‌كانی كۆ كرده‌وه، ئه‌ویش ئاوا عێراقییه‌كان كۆ بكاته‌وه و ڕێچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له گرفته‌كانیان، چونكه ئه‌مه خواستی زۆرێك له كه‌سایه‌تییه سوننه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیشه و پێیان وایه ئه‌وه ته‌نیا (بارزانی)یه ده‌توانێ ئه‌م ڕۆڵه ببینێ؟
بارزانی ڕایگه‌یاند، باوه‌ڕم وایه كه برایان(مه‌به‌ست كه‌سایه‌تیی سیاسی و سه‌رۆكهۆزه‌كانی عاره‌به) چاوه‌ڕوانی زیاتر له توانای من ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ده‌ستمان بێ بۆ پێكه‌وه‌ژیان ده‌یكه‌ین و، له 2012ش كاری وامان كردووه، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان ئاماده‌ییان هه‌بێ ئێمه‌یش هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین.
پرسیارێكی دی ده‌رباره‌ی ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ساڵی دادێ كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟ بارزانی ڕایگه‌یاند، ناتوانم ساڵ یان كات دیاری بكه‌م، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌یه. له وه‌لامی ئه‌وه‌یشدا كه ده‌توانن بڵێن پاش دیدارتان له‌گه‌ڵ (ئۆباما) هه‌نگاوێك له سه‌ربه‌خۆیی نزیكتر بوونه‌ته‌وه؟
وتی: ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم كه ئه‌مه به شه‌ڕ نابێ به‌ڵكه به دیالۆگ دێته دی.
PM:09:31:06/05/2015