داعش جلوبەرگی گیراوەکان لە پرتەقاڵیەوە دەگۆڕێت بەشین

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ١٠ کەس بە دەستڕێژی گوولە دەکوژن، بەڵام زیندانییەکان ئەمجارە جلی شینیان لەبەردایە، نەک پرتەقاڵی.

ئەو وێنە نوێیانە کە لەسەر پەیجی تویتەری ولایەتی باکوری بەغدادی داعش بڵاوکراونەتەوە، وێنەی ١٠ کەس پێشان دەدرێت کە دەکوژرێن، بەپێی میدیا عێراقییەکان سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ( سەدەی ) رۆژهەڵاتی بەغدا لەنێو دیلە کوژراوەکاندایە.



AM:10:25:11/05/2015