ئەگەر بەغدادی کوژرا.. کێ دەبێت بەکەسی یەکەم لەنێو داعشدا؟

لەگەڵ زیادبوونی هەواڵی برینداربوونی ئەبوبەکری بەغدادی بە سەختی، ناوی سێ کەس وەک جێگرەوەی ئەو دێت، ئەوانیش( ئەبو عەلا عەفەری، ئەبو محەمەد عەدنانلی، ئەبو عەلی ئەنباری).

 

ماڵپەڕیCNN ئاماژە بۆ سێ ناو دەکات کە جێگای ئەبوبەکری بەغدادی بگرنەوە لە کاتێکدا کە چەندین هەواڵ هەیە لەسەر برینداربوونی لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا، یەکەم لەو ناوانەش؛ ئەبو عەلای عەفری، هەفتەی رابردوو لە مزگەوتی موسڵ وتاری هەینی خوێندەوە، ناوی راستەقینەی عەبدولرەحمان مستەفا ئال شیخلار ناسراوە بە " ئەبو سجی" و " حاجی ئیمان"و " عەبدولرەحمان مستەفا"، لە ئەسڵدا تورکمانە، مامۆستای فیزیا بووە لەتەلەعفەر. ساڵی ١٩٩٨ چووە بۆ ئەفغانستان، ئەندامێکی چالاک و ناسراوی رێکخراوی قاعیدە بووە.

 

ئەبو عەلاو عەفری چەندین پۆستی گرنگی لەناو داعشدا وەرگرتووە، سەرۆکی ئەنجومەنی شورا بووە، جێگری خەلیفە، پێگەی سەکینە دەڵێت: دوای برینداربوونی بەغدادی ئەو سەرکردایەتی رێکخراوی داعش دەکات.

 

کەسی دووەم کە چاوی لەسەرە بکرێتە کەسی یەکەمی ئەو رێکخراوە ئەبو مەحمەد عەدنانلی ٣٨ ساڵە، یەکێکە لە سوریانەی پێگەیەکی بەهێزی هەیە لەناو داعشدا، یەکەم کەس بوو رایگەیاند کە داعش" خەلافە " دابمەزرێنێت، سەرەتا بەشداری لەشەڕی ئەنباردا کرد، لە ٢٠٠٥ ەوە تا ٢٠١٠ لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە لە بەندیخانەی " بوکا" دەستگیرکرا. ئێستا ئەمەریکا پێنج ملیۆن دۆلاری دەدات بەو کەسەی زانیاری پێدەدات لەسەر عەدنانلی.

 

سی ئێن ئێن بلآویکردۆتەوە دوو هۆکار رێگرە لەبەردەم بوونی عەدنانلی بە کەسی یەکەمی ئەو رێکخراوە، لەلایەکەوە تەمەنی گەنجە، لەلایەکی ترەوە سوریە، پۆستە بالآکانی ئەو رێکخراوە زیاتر دەدرێت بە عێراقییەکان.

 

کەسی سێهەم کە چاوی لەسەرە بۆ ئەو پۆستە، ئەبو عەلی ئەنباریە، موسلآویە، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیەو پسپۆریەکی زۆری لەو بوارەدا هەیە، شارەزاییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەسەردەمی سەدامدا یەکێک بووە لەبەرپرسەکانی دەزگای ئیستخبارات.

 

ناوی ئەم بەرپرسەی داعش ئەو کاتە دەرکەوت کە فرۆکەکان بۆردومانی شوێنێکیان کرد کە ئەبو عەبدولرەحمانی بیلاوی و چەند بەرپرسێکی تر خۆیان تیا حەشار دابووە، لەو بۆردومانەدا بیلاوی کە بەرپرسی سەربازی هێزەکانی داعش بوو کوژرا، کۆمەڵێک بەڵگەنامە دۆزرانەوە لەو بەڵگەنامانەدا دەرکەوت ئەبو عەلا ئەنباری سەرکردایەتی شەڕەکانی داعش دەکات لە سوریا.

 

وەکCNN ئاماژەی بۆ دەکات رەنگە پێشینەی بەعسێتی ئەنباری رێگر بێت لەوەی بکرێت بەبەرپرسی یەکەمی داعش، چونکە لەناو  چەکدارە بیانییەکانی ئەو رێکخراوە ئەو جۆرە کەسانە مایەی رەزامەندی نین.

 



AM:10:45:13/05/2015