هێزی ئاڵتونی توانی گەمارۆی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار بشکێنێت

دوای ئەوەی دوێنێ هێزی ئاڵتونی عێراق رەوانەی شاری رومادی کران، توانیان گەمارۆی بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار کە لەلایەن داعشەوە گەمارۆدرابوو بشکێنن، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵگای فەرمانگەکان کە بینایەی پارێزگاو بارەگای پۆلیسی پارێزگاکەو چەندین فەرمانگەی تری تیایە، بەدەست داعشەوەیە.

ماڵپەڕی عێراق نیوز بڵاویکردەوە کە هێزی ئاڵتونی عێراق شەوی رابردوو توانیویانە بە هاوکاری هێزێکی سووپا توانیویانە گەمارۆکە سەر ئۆپراسیۆنی رومادی بشکێنن.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئەمنییەکان چەکدارانی داعش بە ١٠ ئۆتۆمبیلی خۆکوژ ٥/١٥ هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگای فەرمانگەکان و پاش شەڕێکی قورس، چەکدارانی داعش توانیان کۆنترۆڵی بکەن و ئەو هێزەی مابووشەوە پاشەکشەیان کرد بۆ بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار و پاش چەند کاتژمێرێک چەکدارانی داعش توانیان گەمارۆی ئەو بارەگایەش بدەن کە دوا جێگای سەربازی حکومەتی عێراق بوو، شەوی رابردوو ‌هێزی ئاڵتوونی توانیان گەمارۆکە بشکێنن.



AM:09:57:16/05/2015