جەزیرە: داعش گەیشتووەتە 35 كیلۆمەتری بەغدا

سەرەڕای ناردنی هێزێكی زۆری سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی بۆ شەڕ لەگەڵ داعش لە پارێزگای ئەنبار، چەندین سەرچاوەی عێراقی باس لەگەیشتنی داعش بە دەوروبەری ئەبوغرێب بەدوری 35 كیلۆمەتری بەغدا دەكەن.

ماڵپەڕی كەناڵی ئەلجەزیرە لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراق بڵاویكردەوە چەكدارانی داعش بە چەند كردەوەی خۆكوژی خۆیان گەیاندوەتە دەوروبەری شاری ئەبوغرێب بەدووری 35 كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەخت.

بەپێی سەرچاوەكە لەو دوو تەقینەوە خۆكوژییەدا هەشت سەرباز كوژراون‌و 14ی دیكەش برینداربوون.

بەوتەی سەرچاوەكە داعش تەوانی ناوچەی پیشەسازی نێوان رۆژهەڵاتی فەلوجە تا دوروبەری رۆژئاوای ئەبوغرێبیان داگیركردوە‌و هێزەكانی خۆی لە دەوروبەری ئەو شارە جێگیركردوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كە هێزێكی زۆری سوپا، پۆلیس‌و حەشدی شەعبی بۆ شەڕ دژی داعش رەوانەی پارێزگای ئەنبار كراون.




PM:03:19:20/05/2015