هاوسەری ئەبوسیاف هۆكارەكانی كەوتنی رۆمادی ئاشكرا دەكات

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند دەزگای هەواڵگری لێكۆڵینەوەیەكی توند لە ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازییەكانی ئەنبار دەكات بەهۆی كەوتنی شاری رۆمادیییەوە.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری (سما) لەبەغدا، ئەو سەرچاوانە رایدەگەیەنن كە ئەم لێكۆڵینەوانە لە فەرماندەكانی سوپا،  پاش لێكۆڵینەوە دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا (FBI) دێت، لە هاوسەری ئەبو سیاف، یەكێك لەفەرماندە باڵاكانی داعش كە هەفتەی رابردوو لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكا لەسوریا كوژرا.

بەوتەی هاوسەرەكەی ئەبو سیاف ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازییەكانی ئەنبار هاوكارییان لەگەڵ داعش كردوە‌و ئاسانكارییان بۆ گرتنی رۆمادی لەلایەن داعشەوە كردوە.

سەرچاوەكە لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی "عوكاز"ی سعودی جەختی لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە هاوسەرەكەی ئەبو سیاف، زانیاریی گرنگی لەسەر فەرماندە سەربازییەكانی عێراق داوە بە ئەمەریكییەكان.



PM:03:34:26/05/2015