داعش "تۆبە" بە دانیشتوانی رۆمادی دەكات

‌ئاوارەکانی رۆمادی
بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار رایانگەیاند كە داعش چەندین ناوەندی "تۆبەكردن"یان دامەزراندوە‌و داوا لە هێزەچەكدارەكان‌و خەڵكی رۆمادی دەكەن لەو شوێنانە تۆبە بكەن.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "حەیات"ی سعودی یەكێك لەبەرپرسانی پارێزگای ئەنبار دەڵێت هەر رۆژ كە ئازادكردنی رۆمادی دوا دەكەوێت بە قازانجی داعشە‌و ئەم گروپە چەندین ناوەندی بەناو "تۆبەكردن" دامەرزاندوە‌و داوا لەخەڵك‌و هێزەچەكدارەكانی رۆمادی دەكات لەو شوێنانە تۆبە بكەن.

هەروەها رایگەیاند داعش هەڕەشەی لەخەڵك كردوە كە نابێت شارەكە چۆڵ بكەن‌و هەر كەس هەوڵی هەڵاتن بدات دەكوژرێت.

بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا زیاتر لە 85 هەزار لە دانیشتوانی رۆمادی هەڵاتون بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك لەو شارە ماون كە لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدایە.



PM:04:14:31/05/2015