تا ئێستا 500 ئاوارەی ئەنبار بە فرۆكە گەیشتونەتە هەولێر
ئەمرۆ لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دووەم كاروانی ئاوارەكانی پارێزگای ئەنبار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان گواسترانەوە.
لەمبارەیەوە پارێزگاری ئەنبار، سوهەیب راوی، بە كەناڵی KNNی وت: دوه‌م كاروانی ئاواره‌كانی ئه‌نبار كه ژماره‌یان 300 ئاواره بوه، له‌ڕێگای فڕۆكه‌وه له‌شاری به‌غداوه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی.
پارێزگاری ئه‌نبار ئاشكراشی كرد: پێشتریش له كاروانی یه‌كه‌مدا، 200 ئاواره به فڕۆكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆشییه‌وه عالیه به‌زاز، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌رێمیی له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاشكرای كرد: له‌وكاته‌وه پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌نبار ده‌ستیپێكردوه، ڕۆژانه له‌ڕێگای فڕۆكه‌وه، 500 خێزانی ناوچه جیاجیاكان له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازرێنه‌وه.
عالیه به‌زاز، داواشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان كرد، هاوكاریی به‌په‌له‌ی ئاواره‌كان بكه‌ن، چونكه ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌توانای هه‌رێمی كوردستان زیاتره.
PM:03:01:01/06/2015