فۆتۆ.. داعش کۆشکێکی ئەمیری قەتەر کۆنترۆڵ دەکات

رێکخراوی داعش بڵاویکردەوە کە کۆشکێکی ئەمیری قەتەریان کۆنترۆڵکردووە لە شاری تەدموری لە پارێزگای حمس لە سوریا.

ئەو رێکخراوە وێنەی کۆشکێکی گەورەو باخچەکانی ئەو کۆشکەی بڵاوکردۆتەوە کە دەکەوێتە سەر رووباری فرات و لە بڵاوکردنەوەکەیەندا ئەو رێکخراوە نووسیویانە" یڕوانە کۆش و تەلاری زاڵمەکانی قەتەر کە کەوتۆتە دەست دەوڵەتی ئیسلامی".

تا ئێتسا هیچ کەناڵێک ئەو هەواڵەی بڵاونەکردۆتەوە کە ئەمیری قەتەر ئەم کۆشکەی لەکەیەوە کڕیوە، لە کاتێکدا لە سەردەمی دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانەوە دژی رژێمی بەشار پەیوەندی سوریاو قەتەر باش نییەو، بەشار قەتەر تۆمەتبار دەکات بە پاڵپشتی " لایەنە تیرۆریستییەکان".


 



AM:09:20:15/06/2015