ئاسایشی رەتیدەكاتەوە مەفرەزەیەكی هەوڵی رفاندنی پەرلەمانتارێكی دابێت
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە بەغدا رایگەیاندوە کە شەوی رابردوو لە سلێمانی مەفرەزەیەک بە جلی ئاسایشەوە هەڵیانکوتاوەتە سەری ویستوویانە بیفڕێنن، لەبەرامبەردا ئاسایشی سلێمانی ئەو وتانە رەتدەكاتەوە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، بە میدیاکانی گۆڕانی رایگه‌یاندووە كاتژمێر 10ی دوێنێ شه‌و ١٧-٦-٢٠١٥ له‌کاتی گەڕانه‌وه‌ی له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ سلێمانی له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری لای پردی وڵوبه مه‌فره‌زه‌یه‌ك به‌جلی فه‌رمی ئاسایشه‌وه رێگەیان لێگرتووە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، وتوشییەتی "دوای پێدانی باجی ئه‌ندام په‌رله‌مانی و خۆناساندم و به‌زمانی كوردی پاراو قسه‌م ده‌كردو جلی كوردیشم له‌به‌ربوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیاندا چه‌كم بكه‌ن‌و بمبه‌ن".
له‌به‌رامبه‌ردا رائید رزگار حمه لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وانه لیژنه‌ی پاراستی شاری سلێمانی مه‌رفه‌رزه‌كانیان له‌ناو شاردا بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تی شار پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی داوای ناسنامه‌ی لێكراوه، زۆر به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵداكراوه‌و به‌ڕێكراوه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و مه‌فره‌زانه كه‌سی نه‌ناسراو نین، به‌ڵكو سه‌ر به‌لیژنه‌ی پاراستی شاری سلێمانین.
PM:01:14:18/06/2015