دوو سەركردەی مەترسیداری داعش كوژران

دوو سەركردەی مەترسیداری داعش كە بەڕەگەز خەڵكی ئوسترالیان لە شاری موسڵ كوژران‌و حكومەتی ئوسترالیاش چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەی زیاترە.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" رایگەیاند: ئەو دوو سەركردەی داعش بە ناوەكانی "خالید شروق"‌و "محەمەد ئیلمار" لە شەڕەكانی موسڵ كوژراون‌و دوو سەركردەی مەترسیداری داعش بوون كە بەڕەگەزی ئوسترالین.

بەپێی راپۆرتەكە "خالید شروق" پێشتر بەهۆی ئەو وێنانەوە ناوبانگی دەركردبوو كە بە سەر بڕدراوی دیلەكانەوە بڵاویكردبوونەوە.

  1. راپۆرتەكە دەنوسێت حكومەتی ئوسترالیا چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو دوو تیرۆریستەیە.




PM:10:26:22/06/2015