26 چەكداری داعش كوژران
لەئەنجامی تۆپبارانی كۆبوونەوەیەكی چەكدارانی داعش لە باكوری ئەنبار 26 چەكداری ئەو گروپە كوژران.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رماندیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌دا هاتووه: تۆپخانه‌كانی سوپای عیراق بۆردومانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان كردووه له‌ناوچه‌ی سه‌كره له‌باكوری ئه‌نبار له‌ئاكامدا 26 تیرۆرستی داعش كوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان سوتاندووه.
ئاماژه‌به‌وه‌ش كراوه: به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه ورد‌و دروسته‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌یه‌كی تری تیرۆرستانی داعشیان كردووه كه بۆته هۆی كوژرانی دوو چه‌كدارو خاپور كردنی ئه‌و مۆڵگه‌یه به‌ته‌واوی.
PM:01:58:27/06/2015