رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەو ناوی چەند چەکدارێکی کوردی نێو ئەو رێکخراوە بڵاودەکاتەوە.
داعش وێنەی سێ چەکداری کوردی نێو رێکخراوەکەیان بەناوی : ئەبو عائیشە، ئەبو ئوسامە، ئەبو یەحیا بەیەکەوە بڵاو دەکاتەوە دەڵێت" ئەمانە لەژیاندا ماون".
هەروەها ئەو رێکخراوە وێنەو ناوی چوار کەسی تر بڵاودەکاتەوە کە لە شەڕەکانی داعشدا کوژراون، ئەوانیش: ئەبو سەڵاحەدین، ئەبو هورەیرە، ئەبو حارس، ئەبو زەکەریا.