شاندی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان گەیشتە نەرویج

KFA- دوای ئەوەی دوینێ شاندی هەلبژاردەی لاوانی كوردستان هەولێری پایتەختی جێهێشت بەمەبەستی بەشداری كردن لە پالەوانیەتی نۆروەی كەپ ( جامی نەرویج ) كە لە وولاتی نەرویج بەرێوەدەچیت ، ئەمڕۆ هەینی شاندی هەلبژاردەی لاوانی كوردستان كە لە 26 كەس پیكهاتون گەیشتنە نەرویج ، بڕیاروایە رۆژی یەكشەممە هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان یەكەم یاری خۆی لە پاڵەوانیەتیەكەدا ئەنجام بدات ، شایەنی باسە هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان چوارەم جارە بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە دەكات و ساڵی پار پلەی دووەمی پاڵەوانیەتەكەی بەدەست هێنا .


ئا/ شاهۆ فایق


PM:08:32:24/07/2015