داوا دەكرێت پەرلەمان لێکۆڵێنەوە لەرفاندنی عەباس بریفكی بكات

سێ ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن لێكۆڵینەوە  لە رووداوی رفاندن‌و ئەشكەنجەدانی هەڵسوڕاوی مەدەنی "عەباس بریفكی" بكرێت.

دەقی یاداشتەكە:

 
بۆ بەرێز/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بابەت / یاداشت

سڵاو و ڕێز...
بەڕێزان ڕۆژی ( 24 )ی ئەم مانگە لەپارێزگای دهۆك هاوڵاتی ( عباس بریڤكی ) لەلایەن چەند كەسێكەوە بە ئۆتۆمبێلی جام ڕەش لە ماڵەكەی خۆی و لە پێش چاوی خێزانەكەی دەڕفێندرێت و ئازارێكی زۆری جەستەیی و دەروونی دەدرێت، فڕاندنی هاوڵاتیەك و بردنی بۆ دەرەوەی شار ئەو گومانە زیاتر دەكات كە هێشتا چالاكوان و كادری پارتە سیاسیەكان و ڕەخنەگران لەژێر هەڕەشەدان و ئازادی سیاسی و ڕێكخراوەیی و مافی مرۆڤ لەژێر پرسیار دایە.
رفاندنی چالاكوانێكی سیاسی لە پێش چاوی دەزگا ئەمنیەكان بەجۆرێك لە كاتی رفاندنەكەدا رفێنەرەكان پەیوەندیان بە پۆلیسی ترافیكەكانەوە كردوە بۆ ئەوەی رێگاكانیان بۆ چۆڵ بكەن ئەوە دەسەلمێنێ دەزگا ئەمنیەكانی ئەو سنورە بێ لایەن نین و ناتوانن هەموان بەبێ جیاوازی و بەیەك چاو ببینن، ئەوان بەرپرسن لە پاراستن و ژیانی هاوڵاتیان بەگشتی و چالاكوان و كادرانی پارتە سیاسیەكان بەتایبەتی ، بۆیە ئێمە داوا داواكەین بەرێزتان ئەم یاداشتە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بكەن بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون.

   لەگەڵ ڕێزدا...


       بێستون فایەق                ئومێد حەمە عەلی                    مونیرە عوسمان
              
ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ             ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ                    ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ         



PM:02:41:26/07/2015