كارداشیان داوایەك لە تویتەر دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان داوایەك ئاڕاستەی دامەزرێنەی تویتەر دەكات و بە زووترین كات وەڵام دەدرێتەوە.

دوای چەند ساڵێك لە بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كیم كارداشیان داوا لەدامەزرێنەری ئەو ماڵپەڕە دەكات چاكسازییەك بكات و تایبەتمەندی چاكردن و ڕاستكردنەوە زیاد بكەن، بۆ ئەوەی لەكاتی بڵاوكردنەوەی تویتێكدا و بونی هەڵەیەك تێیدا تویتەكە نەسڕدرێتەوە و جارێكی دیكە بنوسرێتەوە، بەڵك و بە ئاسانی ئەو هەڵەیە چاك بكرێت.

هەرچەندە چەندین كەس لە بەشداربوانی تویتەر ئەم داوایەیان ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەو ماڵپەڕە كردووە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە، بەڵام داواكەی كارداشیان  لەماوەی 30 خولەكدا لەلایەن جاك دۆرسی دامەزرێنەری تویتەرەوە وەڵام دەدرێتەوە بیركەكەی بە بێوێنە ناودەبرێت و بەڵێنی جێبەجێكردنی دەدات.

لەلایەكی دیكەوە كیم كارداشیان كانییه وێست لە ئاهەنگی بڵاوكردنەوە دوو گۆرانی نوێی وێستدا پێكەوە دەركەوتن و كارداشیان بە جلێكی ڕەشەوە بە ئاشكرا نیشانەكانی دووگیانی و بەرزبونەوەی سكی پێوە دەركەوتبوو.






PM:06:11:27/07/2015