" لەنێو وەفدی دانوستانکاری یەكێتی کۆتر و هەڵۆ هەیە"

یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردایەتی وەفدی دانوستانکاری دەگۆڕێت و لەنێو بەشداربووان وەفدی یەکێتی کۆترو هەڵۆی تێدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" تا ئێستا وەفدی دانوستانکاری یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنەکە گەورەترین وەفدەو ژمارەی ئەندامەکانی لەهەموو وەفدەکانی تر زیاترە، هاوکات کۆبوونەوەی یەکەم مەلا بەختیار سەرکردایەتی دەکردو دووەم کۆبوونەوەش ومەر فەتاح و دواتر سەعدی پیرە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەنێو ئەو وەفدەدا هەندێک لەئەندامانی وەفدەکە میانڕەون لەگەڵ پارتیدا دەکرێ بچنە خانەی " کۆترەکانەوە"، هەندێکێشیان تا ڕادەیەک توندن  و دەچنە خانەی " ‌‌هەڵۆکانەوە".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەریەک لە مەلا بەختیار و عومەر فەتاح و قوباد تاڵەبانی بەباڵی کۆترەکان دەناسرێن، ئەوانی تر وەفدەکەش بە باڵی هەڵۆ ناسراون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنەکە، ناو بەناو لەلایەن نوێنەرە کۆترەکانن نێو وەفدی یەکێتیەوە جۆرە" موجامەلە" یەکی بەرپرسانی پارتی، بەتایبەتی نێچیرڤان بارزانی دەکرێت.

سپی زانیویەتی بەرفراوان و زۆری ژمارەی وەفدەکەی یەکێتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تا ئەو وەفدە گوزارشت" لە هەردوو باڵەکەی یەکێتی بکات"، بەڵام بەپێی سەرچاوەکەی سپی هەبوونی " ئەو دوو رایە لەناو یەکێتیدا" لەکاتی گفتوگۆی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمدا بەزرەری یەک هەڵوێستی یەکێتی دەشکەێتەوە".
 
 



PM:09:02:22/08/2015