وەلایەتی ئەنباری ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ڤیدیۆیەکدا سووتانی چوار دیلی حەشدی شەعبی بڵاودەکاتەوە کە سیانیان بران، لە تۆڵەی سووتانی گەنجێکی سوونە لەلایەن " ئەبو عزرئیل" چەکداری ناسراوی شیعەکانەوە.
لەو ڤیدیۆیەدا کە داعش بڵاویکردوونەتەوە ئەو دیمەنانەی تێدا پێشاندەدرێت کە ئەیوب فالح روبەیعی و ناسراو بە "ئەبو عزرائیل" لە حەشدی شیعە گەنجێکی سونە دەسووتێنێت، هەروەها ئەو دیمەنانەشی تیایە کە داعش چوار کەس لەحەشدی شەعبی هەڵدەواسن و ئاگر بەردەدەنە ژێریان تا دەسووتێن.
لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت سیان لەو چوارەی کە ناویان" ماجد و هلال و عادل " کە شیعەن و لە عەشرەتی غزالین بران و ئەندامی یەک خێزانن، چوارەمیشیان ناوی نەعیس عەبدوڵایە.
چەکدارانی داعش پێش سووتانی ئەو دیلانە، دەڵێن " ئەم کارە لە تۆڵەی ئەو چوار دیلەدا دەکەین کە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە سووتێنران کە سیانیان لە دیالە ئەنجام سووتێنران".
"ڤیدیۆکە لای سپی پارێزراوە لەبەر وەحشیەتی تاوانەکە بڵاوی ناکەینەوە"