دەزگایەکی ئەمەریکی: زۆرینە لەگەڵ مانەوەی مەسعود بارزانیدا نین

بەپێی راپرسییەکی دەزگای بەناوبانگی (Greenberg Quinlan Rosner Research)ی ئەمریکی، لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی بەشداربووان، ناڕازیبوون لە مانەوە، درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی و کارەکانی ئێستای مەسعود بارزانی.

دەزگای (GQRR) بنکەی سەرەکیی لە نیویۆرکە و لە بوارەکانی سیاسەت، بازرگانی و داکۆکی لە پرسە گرنگەکانی جیهاندا راپرسی دەكات، ئەم راپرسییەی بڵاوکردووەتەوە. راپرسییەکانی ئەم دەزگایە قورسایی خۆیان هەیە و پێشتر بۆ کەمپینەکانی بیڵ کلنتۆن لە ئەمریکا، تۆنی بلێر لە بەریتانیا، نێڵسۆن ماندێلا لە باشووری ئەفریقا راپرسیی كردووە، لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک BP و مایکرۆسۆفتیش کاریکردووە.

لە بەرانبەردا، زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە، رۆڵ و کارەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکەن و رازین، راپرسییەکە لە نێوان (مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی رابردوودا) ئەنجامدراوە و 2 هەزار هاوڵاتی عیراق لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتدا بەشدارییان تیایدا کردووە.

لە راپرسییەکەدا، باس لە قەیرانەکانی سەرۆکایەتی (مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم)، پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، حزبەکان، حکومەت و پێشمەرگە کراوە.

کارەکانی ئێستای مەسعود بارزانی، پەسەند دەکەیت یاخود نا؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪99 پەسەندی دەکەم، ٪01 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪31 پەسەندی دەکەم، ٪67 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪07 پەسەندی دەکەم، ٪87 پەسەندی ناکەم


درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، پەسەند دەکەیت؟
بەگشتی | ٪39 پەسەندی دەکەم، ٪51 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪94 پەسەندی دەکەم،٪06 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪17 پەسەندی دەکەم، ٪74 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪04 پەسەندی دەکەم، ٪89 پەسەندی ناکەم


پێتوایە کە " دەبێت مەسعود بارزانی تاکو کۆتاییهاتنی قەیرانەکانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش، لە پۆستەکەی بمێنێتەوە"؟
بەگشتی | ٪45 پەسەندی دەکەم، ٪49 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪99 پەسەندی دەکەم،٪00 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪16 پەسەندی دەکەم، ٪77 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪15 پەسەندی دەکەم، ٪82 پەسەندی ناکەم


بەڕای تۆ باشترە دیاریکردنی سەرۆک، لەرێی هەڵبژاردنی راستەوخۆوە بێت، یان پەرلەمان؟
بەگشتی | ٪47 راستەوخۆ، ٪46 پەرلەمان
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪98 راستەوخۆ ،٪00 پەرلەمان
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪19 راستەوخۆ ، ٪72 پەرلەمان
لایەنگرانی گۆڕان | ٪16 راستەوخۆ ، ٪79 پەرلەمان


کارەکانی ئێستای پەرلەمان، پەسەند دەکەیت یاخود نا؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪57 پەسەندی دەکەم،٪39 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪79 پەسەندی دەکەم، ٪21 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪83 پەسەندی دەکەم، ٪17 پەسەندی ناکەم


پێویستە کام یەکێک لەم لایەنانە، زۆرترین دەسەڵاتی بەسەر پرسەکاندا هەبێت؟
بەگشتی | ٪36 پەرلەمان، ٪33 سەرۆکی هەرێم، ٪13 پێشمەرگە، ٪07 سەرۆکی حکومەت
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪10 پەرلەمان، ٪82 سەرۆکی هەرێم، ٪00 پێشمەرگە، ٪03 سەرۆکی حکومەت
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪56 پەرلەمان، ٪09 سەرۆکی هەرێم، ٪11 پێشمەرگە، ٪12 سەرۆکی حکومەت
لایەنگرانی گۆڕان | ٪62 پەرلەمان، ٪19 سەرۆکی هەرێم، ٪10 پێشمەرگە، ٪07 سەرۆکی حکومەت


کارەکانی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەسەند دەکەیت یاخود نا ؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪89 پەسەندی دەکەم،٪15 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪52 پەسەندی دەکەم، ٪48 پەسەندی ناکەم
گۆڕان | ٪43 پەسەندی دەکەم، ٪57 پەسەندی ناکەم


تاکو چەند، راوبۆچوونەکانی ئەم کەسایەتییانە بە گونجاو دەزانیت؟
مەسعود بارزانی | ٪41 گونجاوە، ٪46 نەگونجاوە
یوسف محەمەد | ٪38 گونجاوە، ٪40 نەگونجاوە
نێچیرڤان بارزانی | ٪36 گونجاوە، ٪50 نەگونجاوە
فوئاد مەعسوم | ٪31 گونجاوە، ٪45 نەگونجاوە


بۆچوونی کام لەم پارتانەی خوارەوە، بەڕای تۆ گونجاو یاخود نەگونجاون؟
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪44 گونجاوە ، ٪34 گونجاو نییە
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪38 گونجاوە ، ٪50 گونجاو نییە
گۆڕان | ٪36 گونجاوە ، ٪45 گونجاو نییە


بۆچوونی کام لەم پارتانەی خوارەوە بەلای تۆوە گونجاو یان نەگونجاوە (بۆچوونی لایەنگرانی پارتەکان وەرگیراوە) ؟

لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪96 گونجاوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪42 گونجاوە، ٪35 گونجاو نییە
گۆڕان | ٪24 گونجاوە، ٪55 گونجاو نییە

لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪18 گونجاوە، ٪67 گونجاو نییە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪86 گونجاوە
گۆڕان | ٪35 گونجاوە، ٪41 گونجاو نییە

لایەنگرانی گۆڕان
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪08 گونجاوە، ٪83 گونجاو نییە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪37 گونجاوە، ٪31 گونجاو نییە
گۆڕان | ٪93 گونجاوە


پێتوایە لەئێستادا، پێشمەرگە هێزێکی  یەکگرتووە یاخود دابەشبووە ؟
گشتی | ٪46 دابەشبووە، ٪50 یەکگرتووە
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان |  ٪19 دابەشبووە، ٪77 یەکگرتووە
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |  ٪52 دابەشبووە، ٪44 یەکگرتووە
لایەنگرانی گۆڕان |  ٪58 دابەشبووە، ٪39 یەکگرتووە


تا چەند دڵنیایت، لەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، بەرەو ناکۆکی و رووبەڕووبوونەوەی ناوخۆ دەڕوات؟
گشتی | ٪94 دڵنیام، ٪05 دڵنیا نیم
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪94 دڵنیام، ٪05 دڵنیا نیم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪94 دڵنیام، ٪06 دڵنیا نیم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪93 دڵنیام، ٪07 دڵنیا نیم


پێویستە کوردستان ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ یان وەک هەرێم، لە سنووری عیراقدا بمێنێتەوە؟
بەگشتی | ٪28 سەربەخۆیی، ٪60 ئەوتۆنۆمی
کورد | ٪82 سەربەخۆیی، ٪9 ئەوتۆنۆمی
عەرەب (سوننە) | ٪22 سەربەخۆیی، ٪56  ئەوتۆنۆمی
عەرەب (شیعە) | ٪13 سەربەخۆیی، ٪78 ئەوتۆنۆمی


ئایا گرنگترە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەغداد، هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی بودجە بدات، یاخود سیستەمێکی نوێ بۆ خۆی بنیاتبنێت؟

لەم راپرسییەدا، لایەنگرانی پارتەکانی هەرێمی کوردستان بیروڕایان جیاوازبوو.

بەگشتی |  ٪33 بودجەی عیراق، ٪53 سیستەمی نوێ
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪16 بودجەی عیراق، ٪75 سیستەمی نوێ
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪46 بودجەی عیراق، ٪38 سیستەمی نوێ
لایەنگرانی گۆڕان | ٪36 بودجەی عیراق، ٪ 41 سیستەمی نوێ


تەواوی بەشداربووانی راپرسییەکەی عیراق لەسەر ئەوە کۆک بوون کە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەرەو خراپتر دەچن.
کوردستان |  ٪95 خراپتر، ٪2 باشتر
بەغداد | ٪67 خراپتر، ٪17 باشتر
باشووری عیراق | ٪70 خراپتر، ٪16 باشتر
رۆژئاوای عیراق |  ٪64 خراپتر، ٪07 خراپتر
بەپێی بنەمای مەزهەب
کورد |  ٪83 خراپتر، ٪2 باشتر
سونە | ٪71 خراپتر ، ٪ 8 باشتر
شیعە | ٪68 خراپتر، ٪17 باشتر

تەواوی ئەم کاردانەوە نەرێنییانەی هاوڵاتیان، رەنگدانەوەی رووداوەکانی دوای کانوونی یەکەمی 2014-ن.

راپرسییەکە لەلایەن پەیمانگای نەتەوەیی دیموکراتی (National Democratic Institute) بڵاوکراوەتەوە، کە لە پارتی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نزیکە، دەزگاکە قازانج نەویست و ناحکومییە، کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بنەماکانی دیموکراسی لە جیهاندا و بنیاتنان و بەهێزکردنی رێکخراوەکانی  کۆمەڵگەی مەدەنی، مادلین ئالبرایت، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات.

تێبینی : بە کۆکردنەوەی بەشێک لە رێژە نیشاندراوەکانی ناو ئەم راپۆرتە، رەنگە کۆی ٪100 بەدەست نەیەت، ئەمە بەمانای بوونی هەڵە یاخود کەموکورتی لە راپرسییەکەدا نایەت، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە، کە لەکاتی ئاڕاستەکردنی پرسیارەکانی سەرەوەدا، جگە لە بژاردەکانی (بەڵێ/نەخێر، قبوڵی دەکەم/قبوڵی ناکەم، ...) بژاردەکانی (نازانم، بڕیارم نەداوە و کۆمەڵێک دەستەواژەی دیکە) دراوەتە بەشداربووان. هەربۆیە، ئەو رێژە سەدییانەی کە وەک نادیار لێرەدا دەردەکەون و ئاماژەیان پێ نەکراوە، ئەم بژاردە جیاوازانە دەخەنەڕوو.

سەرچاوە: خەندان وەریگیڕاوە و ئامادەی کردووە



PM:04:16:08/01/2016