یابان شکستی بە عێراق هێناو خۆی گەیاندە یاری کۆتایی

 لە پاڵەوانیتی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵان هەڵبژاردەی یابان لە وڵاتی قەتەر ڕووبەڕووی عێراق بووەوەو لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک  عێراقی توشی شکست کردوو خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

یابانیەکان لەخولەکی ٩١ دا گۆڵی دووەمیان لە عێراق تۆمار کردوو بەتەواوی ئەو هەڵبژاردەیان بێهیواکردوو بلیتی یاری کۆتاییان بڕی.
بەم دۆڕانە عێراق نازناوەکەی لەدەستدا و تەنها یاری سێیەمی خولەکەی لە بەردەمدایە لەئەگەری بردنەوەی ئەوا دەگاتە ئۆڵۆمپیادی  ریۆدیجانێرۆ.





SPEE SPORT



PM:07:58:26/01/2016