ئەنجومەنی ئاسایش داوا لەتورکیا دەکات تۆپبارانی رۆژئاوا راگرێت

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای رووسیا بەکۆی دەنگ داوا لە تورکیا کرا دەستبەجێ تۆپبارانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان را بگرێت.

شەوی رابردوو لەسەر داوای روسیا ئەنجومەنی ئاسایش داوای لە تورکیا کرد تۆپبارانی شەرڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی ( ئەعزازو عفرین و منغ و فرۆکەخانەی منغ ) دەستبەجێ رابگرێت. ( ئەعزاز ٨ کم دوورە لە سنوری تورکیاوە) .

ئەو کۆبوونەوەیە کە بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر درا، لەلاینە رافائیل رامیرز سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنەکەوە بەڕێوە دەبرا.



AM:10:03:17/02/2016