لەگەڵ كچانی روسی هاوسەرگیری بكە‌و خەڵات وەرگرە!

بەپێی یاسایەكی نوێی روسیا هەر كەس هاوسەرگیریی لەگەڵ كچێكی روسی بكات خەڵات دەكرێت‌و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی پێدەدرێت.

بە پێی رۆژنامەی (الدیار)ی کوەیتی پەرلەمانی روسیا لە كۆبوونەوەی خۆیدا نیگەرانی لە قەیرە بوونی كچانی ئەو وڵاتە راگەیاندوە‌و بۆ چارەسەری ئەو كێشەی بڕیارە یاسایەك پەسەند بكات.

ڤلادیمیر پتریچ، سەرۆكی پەرلەمانی روسیا لەمبارەیەو رایگەیاند هەفتەی داهاتوو پەرلەمان تاوتوێی یاسایەك دەكات كە بەپێی ئەو هەر كەس هاوسەرگیریی لەگەڵ كچێكی روسی بكات بڕی 15 هەزار دۆلاری ئەمەریكی خەڵات دەكرێت‌و رەگەزنامەی روسیش وەردەگرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە هەندێ میدیا هەواڵەکە بە درۆی یەکی نیسان ناولێدەبەن.



PM:04:48:03/04/2016