ڤیدیۆ...ببینە لەناو 50 کچی جواندا کێ بە شاجوانی ڕوسیا هەڵدەبژێردرێت

لە ئاهەنگێكی ناوازە و سەرنجڕاكێشدا شاجوانی ڕوسیا بۆ ساڵی 2016 دیاری دەكرێت. 

یانا دۆپرۆفۆلسكایا تەمەن 18 ساڵ كە خەڵكی شاری تیۆمینە لەنێوان 50 شاجوانی ناوچە جیاوازەكانی ڕوسیا بە شاجوانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

شاجوانە نوێكە خوێندكاری كۆلێژی هونەر لە بەشی ڕاهێنانی سەما، شارەزاییەكی باشی لە سەمای بالێدا هەیە و خەونی گەورەشی تەواوكردنی خوێندنەكەیەتی تا ببێتە یەكێك لە ڕاهێنەرە باشەكانی سەماكردن.

دۆپرۆفۆلسكایا لەمساڵدا وەك نوێنەری ڕوسیا، بەشداری ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان دەكات.

خەڵاتی شاجوانی ڕوسیا بریتی بووە لە بردنەوەی سێ ملیۆن ڕوپیلی ڕوسی و وەرگرتنی ئوتومبیلێكی گرانبەها، بەپێی زانیاری میدیاكانیش ئەو تاجەی دوای كراوەتە سەری یانا دۆپرۆفۆلسكایا، بە ئەڵماس و مرواری ڕوپۆشكراوە و نرخەكەی بە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار دەخەمڵێنرێت.





PM:02:03:19/04/2016