لەیادی رۆژنامەگەری کوردی بە وێنە ئامەدی کاوە گەرمیان ببینە

ئەمڕۆ لەیادی ١١٨ ساڵەی رۆژنامەگەریدا، هاورێیانی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی، وێنەیەکی کورە تاقانەکەی، ئامەد بڵاودەکەنەوە.

کاوە گەرمیانی چەند رۆژێک دوای شەهدیبوونی لەماڵەکەی خۆیدا لە کەلار، ئامەدی کوڕی لە دایکبوو کە تاقە کوڕیەتی و ئێستا تەمەنی سێ ساڵە.  

کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی کاوە محمد ئەحمەد لە دایک بووی ۱۹۸١ بوو،  ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو، هاوکات پەیەمنێری رۆژنامەی ئاوێنە بوو، لە ڕۆژی ۵/۱۲/۲٠۱۳ لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەن چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا. کاوە دوای کوژرانی سۆران مامە حەمە و عەبدولستار تاهیر شەریف و سەردەشت عوسمان دێت.

ئەو چوار رۆژنامەنووسە کە لەسەر ئازادی کاری رۆژنامەگەری تیرۆر کران، تا ئێستا بکەرانی سەەرکی ئەم تاوانانە نەدۆزراونتەوە.




PM:09:35:22/04/2016