د. موسەننا ئەمین ژنی سێیەمی هێنا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێیەمی ژنی هێنا كە كچە كوردێكی دانیشتوی ئوسترالیایە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند كە د. موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژنی سێیەمی هێناوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی هاوسەری تازەی ئەم ئەندامەی شورای یەكگرتووی ئیسلامی كچێكی لە بنچەدا خەڵكی پێنجوێنە‌و كچی بانگخوازێكی ئیسلامی ناسراوی پێنجوێنەی كە ماوەیەک دانیشتوی وڵاتی ئوسترالیا بووە، بێوەژنەو ئێستا گەڕاوەتەوە سلێمانی.

بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێم هەر پیاوێك دەتوانێت تەنیا ژنێك بێنێت لەحاڵەتی (ئیستسنا) نەبێت كە ئەویش كۆمەڵێك هۆكاری شەرعی‌و یاسایی هەبێت تا بتوانێت ژنی دووەم بێنێت.

موسەننا ئەمین هاوسەری دووەمی دانیشتوی شارۆچكەی خورماتوو بوو كە دەكەوێتنە دەرەوەی هەرێم‌و یاساكانی هەرێم نایگرێتەوە. هەروەها ئەم هاوسەرەشی لە وڵاتی ئۆسترالیا دەژی.



PM:04:01:09/05/2016