دوانەیەک دایکیان بە چەقۆ پارچە پارچە دەکەن

دوو گەنج کە سەر بە ئیسلامییەکانن دایکیان بەچەقۆ پارچە پارچە دەکەن و چەند چەقۆیەکیش لەباوک و برایەکی بچووکیان دەدەن.

میدیاکانی سعودیە لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویان کردەوە دوو کوڕی دوانە لەشاری ریاز لە گەڕەکی حەمرا رۆژی ٦/٢٤ لە تاوانێکی بێ وێنەدا دایکیان بە چەقۆ کووشتووەو دواتر پارچە پارچەیان کردووە.

دوای بریندارکردنی برایەکی بچوک و باوکیان ویستوویانە هەڵبێن بۆ سەرسنوری یەمەن و شۆفێرێکی ئاسیاویشیان لەو رێگایە بریندار کردووە، بەپێی میدیای سعودی ئەو دوو برایە بۆیە هەڵهاتوون بۆ ئەو سنوورە تا پەیوەندی بە داعشەوە بکەن لە یەمەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستیگیریان کردوون.



PM:09:56:24/06/2016