وێنە...هونەرمەندێك لە ئاودا دەخنكێت

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەكی عەرەبی هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی كوەیتی فەیسەڵ مەسفەر بەهۆی ڕووداوی خنكانەوە گیان لەدەست دەدات.

هونەرمەند فەیسەڵ مەسفەر لەگەڵ هاوڕێیەكیدا بەمەبەستی وەرگرتنی پشووی جەژن سەردانی قاهیرە دەكەن و دوای مەلەكردن لە مەلەوانگەیەكدا نوقم دەبێت بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

وتەبێژی پۆلیسی میسر ئاشكرا دەكات كە خنكانی ئەو هونەرمەندە ڕووداوێكی ئاسایی بووە و گومانی هیچ تاوانێكی لێناكرێت، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش چەندین هونەرمەند پرسەی خۆیان ڕاگەیاندووە و دڵتەنگی خۆیان بە بیستنی ئەو هەواڵە دەربڕیوە.

مەسفەر ساڵی 1956 لەدایك بووە و بە یەكێك لە دیارترین هونەرمەندەكانی كوەیت دادەنرێت بە تایبەت لە درامای ڕادیۆیدا، دواین كاریشی درامای الزرازیر بووە كە لە ڕەمەزانی ڕابردوودا پێشكەشی كردووە.



PM:01:57:11/07/2016