ڤیدیۆ...كلیپی ئەو هونەرمەندەی كوردەی خۆی ڕوتدەكاتەوە

دەرهێنەری ناسراو بڕوا تەها لە كارێكی نوێیدا كلیپی گۆرانی ئیمیلیا بڵاودەكاتەوە كە هونەرمەند گۆران نورییەوە وتویەتی.

بڕوا تەها لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی ئیمیلیا بڵاودەكاتەوە كە بەرهەمێكی نوێیە و خۆی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و ماوەیەكی زۆرە ڕیكلامی زۆری بۆ دەكاتەوە بۆتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

گۆرانی ئیمیلیا لە تێكستی هیوا ئەحمەد و ئاوازی ئەژدەر وەهبییە و هونەرمەند گۆران نوری وتویەتی، كلیپی گۆرانییەكەش لە فیلەندا وێنەگیراوە و چەند كەسێكی وەك ئەكتەر بەشداریان تێدا كردووە.

ئەو خانمەی لە كلیپەكەدا بەشداری سەرەكییە ناوی ئیمیلیایە و یەكێكە لە سەماكارە ناسراوەكانی فیلەندا، وەك ڕێزێكیش بۆ بەشداری كردنی كلیپەكەی بەناوی ئەوەوە ناونراوە.

ئەم كارە نوێیەی بڕوا دوای ماوەیەك دێت لە بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری و ئەنجامنەدانی هیچ كارێك، بەڵام دەواتر لە بڕیاڕەكەی پاشگەز دەبێتەوە و كلیپی ئیمیلیاش یەكەم بەرهەمێتی دوای دەستكردنەوە بە كاری هونەری.

هونەرمەند گۆران نوری لە كلیپەكەدا خۆی ڕوتدەكاتەوە و دەرهێنەی كلیپەكەش باس لەوە دەكات كە ئەوە كارە مەبەستێكی هونەری لە پشتە و بە هیچ جۆرێك دژی كلتوری كوردی نییە.



PM:02:36:10/08/2016