ڕەخنە لە عیرفان وەستا محەمەد دەگیرێت و ئەویش بە توندی وەڵام دەداتەوە
دەرهێنەر بەختیار کوردی، ڕەخنە لە عیرفانی وەستا محەمەد دەگرێت لەسەر بەرنامەی شەقام و چەند نهێنییەکی ئەو هونەرمەندە ئاشکرا دەکات و عیرفان وەستا محەمەدیش وەڵامی دەداتەوە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بەختیار کوردی گلەیی ئەوەی لێدەکات کە لە بەرنامەکەدا سوپاسی زۆر لایەنی کردووە، بەڵام بە هیچ جۆرێک سوپاسی بەرنامەی زەنگی نەکردووە و بە بێ وەفا ناوی دەبات.
هەروەها دەڵێت "حەمە دەمبڵ کەسایەتییەک بوو لە ناو کاریکاتێرەکانی مندا و من بۆ عیرفانی وەستا محەمەدم هەڵبژاردووە نەک کەسێکی تر".
عیرفان وه‌ستا محه‌مه‌د ڕایگەیاند"من له ماوه‌ی كاری هونه‌ریمدا له‌گه‌ڵ زۆر ده‌رهێنه‌ر كارم كردووه و ناوی هیچ كه‌سێكم نه‌هێناوه، له‌و پرۆگرامه‌شدا سوپاسی ستافی پرۆگرامی زه‌نگم كردووه به گشتی و ناوی كه‌سم نه‌بردووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ختیار كوردی ناڕه‌وایه‌و خه‌ڵكی سلێمانی زۆر باش ئه‌و ده‌ناسن، بۆیه پێویستناكات من وه‌ڵامیشی بده‌مه‌وه".
هەروەها دەڵێت "ئه‌و با به دروستكردنی منه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بێت، باشتره خۆی دروستبكات " لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی خەڵک دەڵێت "ئه‌وه‌ش دوره له ڕاستیه‌وه، چونكه ئه‌و نازناوه له خوشكه‌زایه‌كی خێزانه‌كه‌مه‌وه وه‌رمگرت كه له نێو خۆماندا وامان پێده‌وت، ئیدی منیش له ڕۆلێكدا به‌كارمهێنا و دواتر به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بویه‌وه".
PM:02:43:15/08/2016